ڕوانگە ـ ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024/7/4 بە ئامادەبونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و بەرپرسانی حکومی  ناوچەکە، بنکەی وەرگرتنی گەنم لە قەزای کۆیه کرایەوە.

کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" گرنگی کردنەوەی ئەم بنکەیە لەوەدایە کە ئێمە گەنمی جوتیارانی سنوری قەزای کۆیە لەو بنکەیە وەردەگرین کە ئەوەش ئاسانکارییەکی گەورە دەکات بۆ جوتیارانی ناوچەکە.


، وتیشی:"  کردنەوەی ئەم بنکەیە دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی کە جوتیارانی سنوری قەزای کۆیە، ئیدی پێویست نەکات گەنمەکانیان بێنن بۆ سایلۆکانی  پارێزگای هەولێر و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر سایلۆکانی هەولێر.

کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ڕونیشی کردەوە:" هەرچەندە تائێستا نازانین بڕی چەندە گەنم لەو سنورەدا هەیە، بەڵام ئێمە ئامادەین هەرچەندە گەنم هەبێت ئێمە هەموویان لێ وەردەگرین